ئەنجومەنی نوێنەران نازناوی رزگاركەری دیموكراسی بەخشیە پەرلەمانتارێکی کورد

سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق نازناوی رزگاركەری دیموكراسی بەخشییە پەرلەمانتارێكی سەربەخۆی كورد و دەڵێت "ئەو خەڵاتە لەپێناو ئەو هەوڵەیە لەماوەی چوار ساڵی خولی پەرلەمان بۆ پێشخستنی دیموكراسی ئەنجامیداوە".

سه‌لیم جبوری، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە نوسراوێكدا، كە بۆ عادل نوری، پەرلەمانتاری سەربەخۆی كوردی ناردووە، تیایدا هاتووە، "ئێمە لەماوەی چوار ساڵی خولی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق وەك ئەوەی هەستمان پێكردووە، هەوڵەكانت بەردەوام بوون بۆ پێشخستنی دیموكراسی و پێمان باشە نازناوی (رزگاركەری دیموكراسی)-ت پێ ببەخشین، هیوادارین بەردەوام بیت لەسەر ئەو هەڵوێستەت لەپێناو خزمەتی نیشتمان".

عادل نوری، لەسەر لیستی یەكگرتووی ئیسلامی، لە خولی سێیەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بوو بە پەرلەمانتار، بەڵام دواتر لە فراكسیۆنی یەكگرتوو جیابووەوە و وەك پەرلەمانتارێكی سەربەخۆ درێژەی بەكارەكەیدا.



AM:09:32:31/05/2018