یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بڕیاریدا گۆڕانکاری بکات لە پۆستی لێپرسراوی بۆردی لاوان و خوێندکاران و (NGO)کان.
بەپێی نوسراویک کە وێنەیەکی دەست "سپی" کەوتووە، واژووی کۆسرەت رەسوڵ عەلی، جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی لەسەرە تیایدا هاتووە، بڕیارماندا بە دانانی(بارزان ئەحمەد کوردە) ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی بە لێپرسراوی بۆردی لاوان و خوێندکاران و (NGO)کان، لە شوێنی (دکتۆرە جوان ئیحسان)، سەرۆکی لیستی یەکێتی لە پارێزگای سلێمانی بۆ پەرلەمانی عێراق.
لە بەشێکی دیکەی نوسراوەکەدا هاتووە، کە ئەم بڕیارە لە رۆژی دەرچونییەوە جێبەجێ دەکرێت.