ئهندامی دامهزراوهی ههڵبژاردنی هاوپهیمانی، ئاشکرای شێوازی ساختهكاری و دزینی دهنگهكان رووندهكاتهوهو دهڵێت " بۆ شهش كاندید بەپێی گونجانی ناوچەکە، بە هەمان بارکۆد لە پێنج دەنگ تا ١٠ و زیاتر فۆرمی بۆ خراوەتە سەر هاردەکە، بهو جۆرهش نزیكهی ١٨٠هەزار دەنگ دزراوه".
له نوسینهكهیدا كه له فهیسبووكی خۆی بڵاویكردووهتهوه، شێركۆ سهعید، دهڵیت، ئەوەی کە روویداوە بەم شێوەیەیە، شەش کاندید کە دەرچوون لەهەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستێکی دیاریکراو، کاندیدەکانی ژمارە(١،٥،١٠،٢١،٣١،٣٤)بۆ هەریەکێکیان بەپێی گونجانی ناوچەکە بەهەمان بارکۆد، لە پێنج دەنگ تا ١٠ و زیاتر فۆرمی بۆ خراوەتە سەر هاردەکە، بەرامبەر بەوە لە لایەنەکانی تر کەم کراوەتەوە.
روونیكردووهتهوه، واتە کاندیدی ژمارە ١ بە بارکۆدی ١٢٠١ بەهەمان فۆرم کۆپی ١٠ دانەی بۆزیاد کراوە، کاندیدی ژمارە ٥ بە بارکۆدی ٢٨٠١ بەهەمان فۆرم کۆپی ١٠ دانەی بۆ زیاد کراوە، کاندیدی ژمارە ١٠ بە بارکۆدی ٢٦٠١ بەهەمان فۆرم کۆپی ١٠ دانەی بۆزیاد کراوە.
ههروهها، کاندیدی ژمارە ٢١ بە بارکۆدی ٤٧٠١ بەهەمان فۆرم کۆپی ١٠ دانەی بۆزیاد کراوە، کاندیدی ژمارە ٣١ بە بارکۆدی ١٦٠١ بەهەمان فۆرم کۆپی ١٠ دانەی بۆزیاد کراوە، کاندیدی ژمارە ٣٤ بە بارکۆدی ٢٧٠١ بەهەمان فۆرم کۆپی ١٠ دانەی بۆ زیاد کراوە.
راشیگهیاندووه، ئەمە جگە لە کاندیدی ژمارە ٢ کەلە زۆر سندوق دەنگە پوچەڵەکان بۆ ئەو هەژمارکراوە"ئەم زانیارییە لە هاردی کۆمیسیۆن دراوە بەلایەنەکان ، واتە شتێک نییە دروستکراو بێت".
بهوتهی ئهو، لەهاردەکە لانی کەم لەهەموو سندوقێك لە ٣٥ دەنگ و تا ٧٠ دەنگ زیاد کراوە، بەرامبەر لەوە ٣٥ بۆ ٧٠ دەنگ لە لایەنەکانی تر دزراوە.
"ئەو شەش فۆرمەش کە هاوپێچە هەموو دزییەکەی لەسەر بنیاد نراوە، ئەو شەش فۆرمە لانی کەم ١٨٠هەزار دەنگ زیادکراوە، چونکە حسابی بۆکراوە هەر کاندیدێك لانی کەم ٣٠ هەزار دەنگی دەوێت بۆدەرچوون، چونکە لە سندوقی واهەیە ئەوکاندیدە لە ١٠ دەنگی کۆپی زیاتر هیچی تری نەهێناوە"شێركۆ سهعید، وادهڵێت.
بابهتهكهی زیاتر روونكردووهتهوهو دهڵێت، بۆ روون کردنەوە ئەم زانیارییانە تەنها لەهاردەکەدایە کە دراوەتە لایەنەکان، لەناو سندوقەکان دەنگە راستییەکە هەیە ، دوو ئهگهر رودەدات بۆ سندوقەکان.
١. ئەگەر زانیاری ناو سندوقەکان وەك هاردەکە نەبوو، ئەوە بەڵگەی دزییەکە دەردەکەوێت.
٢. ئەگەر زانیاری ناو سندوقەکە هاوشێوەی هاردەکەبوو، ئەوجا خراپتر ئهوكات بهڵگهی مادی بەرجەستە دەبێت کە چۆن دەبێت ١٠ فۆرم بەهەمان بارکۆد هەبێت هەر دەنگدەرێك فۆرمی تایبەتی خۆی هەیە بە بارکۆدێکی تایبەت.