ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە یاسایەکی تایبەت بە ئەنجامەكانی هەڵبژاردن دەكات.

بڕیارە ئەمڕۆ شەممە ٢ی حوزەیران، كاتژمێر ١٢:٠٠ی نیوەڕۆ کۆبونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەدەچێت و تیایدا پرسی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن تاوتوێ بکات، لە پاش ئەوەی کۆتایی هەفتەی رابردوو خوێندنەوەی یەكەمی بۆ پڕۆژە یاساكە كرد و پەسەندی کرد.

بەپێی پرۆژە یاساکە دوای ئەوەی ئەمڕۆ خوێندنەوەی دووەمی بۆ دەكرێت، چوارشەممەی داهاتوو دەنگی لەسەر دەدرێت. دواتر بەپێی کاری پرۆژەکەش ٪١٠٠ی دەنگدانی هەڵبژاردنەکانی ١٢ی ئەم مانگە، لە عێراق و هەرێمی كوردستان بەدەست هەژماردەكرێنەوە.

رۆژی ١٢ی مانگی رابردوو، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەچوو، بەڵام بەشێک لە لایەنە سیاسیەكانی بەشدار لە پڕۆسەكە لە عێراق و هەرێم ئاماژە بەوەدەکەن، کە ساختەکاری لە پرۆسەکەدا کراوەو دەنگەکانیان دەستکاری کراوە بۆیە ئەنجامەكانی پرۆسەکە رەتدەكەنەوە.

AM:09:56:02/06/2018