كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستیپێكرد

کەمێک پێش ئێستا كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، كە تەواوكەری كۆبوونەوەی پێنج شەممەی رابردووە لەبارەی پڕۆژە یاسایەکی تایبەت بە ئەنجامەكانی هەڵبژاردن دەستیپێکرد.

لە کۆبونەوەی ئەمڕۆیدا ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وابڕیارە پرسی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن تاوتوێ بکات، لە پاش ئەوەی کۆتایی هەفتەی رابردوو خوێندنەوەی یەكەمی بۆ پڕۆژە یاساكە كرد و پەسەندی کرد.

بەپێی پرۆژە یاساکە کە تایبەتە بە ماددەی ٣٨ی یاسای ھەڵبژاردنەکان ژمارە ٤٥ی ساڵی ٢٠١٣، دوای ئەوەی ئەمڕۆ خوێندنەوەی دووەمی بۆ دەكرێت، چوارشەممەی داهاتوو دەنگی لەسەر دەدرێت و، کۆمسیۆن پابەند دەکرێت بەوەی ٪١٠٠ی دەنگدانی هەڵبژاردنەکانی ١٢ی ئەم مانگە، لە عێراق و هەرێمی كوردستان بەدەست هەژماربكرێنەوە.

رۆژی ١٢ی مانگی رابردوو، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەچوو، بەڵام بەشێک لە لایەنە سیاسیەكانی بەشدار لە پڕۆسەكە لە عێراق و هەرێم ئاماژە بەوەدەکەن، کە ساختەکاری لە پرۆسەکەدا کراوەو دەنگەکانیان دەستکاری کراوە بۆیە ئەنجامەكانی پرۆسەکە رەتدەكەنەوە.


PM:12:28:02/06/2018