فەرمانگەی ئاوی قەڵادزە ڕاگەیەندراوێك بڵاودەكاتەوە

بەهۆی گرتنەوەی سەرچاوەی ئاوی زێی بچوك لەلایەن كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە شاری قەڵادزێ لە ناوچەی ڕاپەڕین بێ ئاو دەبێت و فەرمانگەی ئاوی قەڵادزێش ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە.

فەرمانگەی ئاوی قەڵادزێ لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاشكرایكردووە، بەهۆی ئەوەی وڵاتی كۆماری ئیسلامی ئێران دوێنێ شەممە ئاوی زێی بچووكی واتا زێی خاسی دووبارە گرتەوە، بەو هۆیەوە پڕۆژەی ئاوی خاس لە ئێستادا ناتوانرێت ئیشی پێبكرێت.

فەرمانگەكە داواش لە هاوڵاتیان دەكات زیادەڕۆیی لە بەكارهێنانی ئاودا نەكەن، چونكە تا چارەسەركردنی كێشەكە دابەشكردنی ئاوی خواردنەوە بەسەر هەموو گەڕەكەكانی قەڵادزێدا وەستاوە.

دوێنێ هەریەكە لە ئێران و توركیا دەستیان بە گرتنەوەی ئەو سەرچاوە ئاویانە كرد كە دەهاتنە نێو خاكی هەرێم و عێراقەوە و بەوهۆیەشەوە بە هەزاران ماسی مرداربونەوە و پێشبینیش دەكرێت لە ڕۆژانی داهاتوودا كاریگەری گرتنەوەی ئەو ئاوانە زیاتر دەركەوێت.




AM:11:10:03/06/2018