قائیمقامیه‌تی سلێمانی داوا له‌هاوڵاتیان ده‌كات، به‌هیچ جۆرێك گۆشتی ئاژه‌ڵی سه‌رشه‌قامه‌كان و ئه‌و گۆشتانه نه‌كڕن كه مۆری ڤێترێنه‌ریان پێوه نییه.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، كه وێنه‌یه‌كی بۆ "سپی میدیا" نێردراوه، ئه‌وه‌خراوه‌ته‌ڕوو، گۆشتی مۆرنه‌كراو، ئه‌و گۆشته‌ی له سه‌ربڕینخانه‌ی سلێمانی پشكنین بۆ ئاژه‌ڵه‌كه‌ی نه‌كراوه، له‌كاتی خواردن یان به‌كارهێنانی مه‌ترسی بۆسه‌ر ته‌ندروستی مرڤ دروستده‌كات.
له‌وباره‌یه‌شه‌وه، د.رزگار حمه‌خدر، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كشتوكاڵ رایگه‌یاندوه: "هه‌ر گۆشتێكی ئاژه‌ڵ ئه‌گه‌ر له‌پشكنینه‌كان ده‌ربچێت، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتنه‌ری سلێمانی مۆری دڵنیابوونه‌وه‌ی ده‌كات، بۆ به‌تاڵبونه‌وه‌ی گۆشته‌كه له‌و هۆرمۆن و ئه‌نزیمانه‌ی كه هێشتا له له‌شی ئاژه‌ڵه‌كه‌دا ماونه‌ته‌وه، له به‌فرگر داده‌نرێت و دوای (18) كاتژمێر گۆشته‌كه ئاماده ده‌بێت بۆ خواردن و به‌كارهێنان".
هۆشداریشیدا كه ئه‌و گۆشته‌ی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان و به‌بێ مۆری ڤێتنه‌ری و دور له رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان ده‌فرۆشرێت پشكنینی بۆ نه‌كراوه، شوێنی فرۆشتنه‌كه‌شی ته‌ندروست نییه، به‌رده‌وام میكرۆب و دوكه‌ڵی ئۆتۆمبێل به‌سه‌ر ئه‌م گۆشته‌دا بڵاوده‌بێته‌وه، كه ده‌بێته مه‌ترسیدارترین و ناته‌ندروسترین جۆری گۆشت و شیاوی خواردن و به‌كارهێنان نییه.
داواش له‌هاوڵاتیان ده‌كات، له‌كاتی كڕینی گۆشتدا سه‌ره‌تا له‌مۆری سه‌ر لاشه‌ی ئاژه‌ڵه سه‌ربڕاوه‌كه دڵنیاببنه‌وه، به‌بێ ئه‌و مۆره گۆشت نه‌كڕن.
هه‌ر به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه، لیژنه هاوبه‌شه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك لاشه‌ی ئاژه‌ڵی سه‌ربڕاودا گرتوه كه به نایاسایی و به‌ده‌ر له ڕێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتنه‌ری سه‌ربڕابون و خاوه‌نه‌كانیان به‌نیازی ساخكردنه‌وه‌یان ره‌وانه‌ی بازاڕ و شه‌قامه‌كانیان كردبون، به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی ڤێتنه‌ری سلێمانیه‌وه له‌ناوبراون.