وتەبێژى مه‌كته‌بى سیاسیی یەكێتی وەلامی لێدوانێکی مه‌ولود چاوشئۆغلو وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیای دایەوەو رایگەیاند،سیاسه‌تى یه‌كێتی له‌مه‌ڕ ئه‌م پرسه نه‌گۆڕه، خه‌بات ده‌كات له پێناو چاره‌سه‌ركردنى هه‌موو كێشه‌كان به ئاشتى.
سەعدی پیرە لە روونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوە داوە "به‌سه‌رسوڕمانێكه‌وه له‌سه‌ر زارى به‌رێز چاوه‌شئۆغلو وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى كۆمارى توركیا لێدوانێكمان بیست كه یەكێتی تۆمه‌تبار ده‌كرێت به‌یارمه‌تیدانى په‌كه‌كه".
وتیشی، له دانوستاندنى (بقاع) له ساڵى (1993) و راگرتنى شه‌ڕى یه‌كلایه‌نه له نێوان كۆمارى توركیا و په‌كه‌كه به‌ناوبژیوانى تاڵه‌بانى تا رۆژى ئه‌مرۆ، سیاسه‌تى یه‌كێتی له‌مه‌ڕ ئه‌م پرسه نه‌گۆڕه، خه‌بات ده‌كات له پێناو چاره‌سه‌ركردنى هه‌موو كێشه‌كان به ئاشتى.
پیرە ئەوەشدەخاتەڕوو، یه‌كێتی ناخوازێ دڵۆپێك خوێن له‌ژێر هه‌ر ناوێك، له كورد یا تورك و هه‌ر پێكهاته‌یه‌كى تر بڕژێت، بۆیه پێداچوونه‌وه‌ى وردتر به‌م هه‌ڵوێسته‌ى توركیا گرنگه و ئاشتى ده‌پارێزێت.
ئەمڕۆ سێشەممە 5ی حوزەیران، مەولوود چاوش‌ئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لە ئەنتاڵیا لەبارەی ئۆپەراسیۆنی وڵاتەکەی بۆ سەر قەندیل رایگەیاند "ئاگادارین گرووپێکی نێو یەکێتی هاوکاریی پەکەکە دەکەن و بەهۆی ئەو هاوکارییانەشەوە پەکەکە پێگەی خۆی لەنێو سلێمانی بەهێزکردووە".
وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەوەشێ وتبوو، کەخۆی بەرپرسێکی حیزبەکەی تاڵەبانی دیوە و پێی وتووە، کە کەسانێک لەنێو حیزبەکەی پشتگیریی پەکەکە دەکەن، بەڵام ئێمە دژی ئەوەین و ئێستاش حیزبەکەشیان باجی ئەو هێزە دەدەن و پەکەکەش هەڕەشەیان لە سەرکردایەتیی یەکێتی کردووە و ئێستا لەژێر هەڕەشەی ئەواندان.
پێشتریش تورکیا ئەو تۆمەتانەی خستبووە پاڵ یەکێتی نیشتمانی کوردستان و بەوهۆیەوە لەکاتی هەڵگرتنی گەمارۆی ئاسمانی لەسەر هەرێمی کوردستان، تورکیا رایگەیاند، کە گەشتەکانیان بۆ هەولێر دەبێت و لە سلێمانییەوە رێگە بە گەشتی ئاسمانی نادرێت بۆوڵاتەکەی.