فەرمانی دەستگیرکردن بۆ نەجمەدین کەریم دەرچوو

دادگای لێکۆڵینەوەى کەرکوک فەرمانی دەستگیرکردن و دەستبەسەراگرتنی ماڵ و موڵکی نەجمەدین کەریم پارێزگای پێشووی کەرکوکی دەرکرد و ئەو دادوەرەش کە بڕیارەکەی داوە کوردە.

بەگوێرەی نوسراوێکى دادگای لێکۆڵینەوەى کەرکوک کە وێنەیەکى دەست سپی میدیا" کەوتووە،  بە بڕیاری دادوەرێکی کورد فەرمانى  دەستگیرکردن و دەستبە سەراگرتنى سەرجەم سامان و موڵکە و گواستراوە و نەگواستراوەکانى نەجمەدین کەریم دەرچووە.

دادگاکە داوای کردووە گشتاندن بۆ بڕیارەکە بکرێت بۆ سەرجەم  دەزگاکانى تری ناو شاری کەرکوک و دەستبگیرێت بە سەر موڵەکاندا.

لە ڕۆژى ١٦ی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە نەجمەدین کەریم شاری کەرکوکی بەجێهێشتووە و نەگەڕاوەتەوە بۆ ئەو شارە.



AM:08:53:07/06/2018