فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا، به بیانووی بوونی بنكه و باره‌گاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه)، چه‌ند ناوچه‌یه‌كیان له سنووری پارێزگای دهۆك بۆردومان كرد، یەکێک لەو ناوچانە گوندێکەلە دەڤەری چیای گارا.
به گوێره‌ی گرتە ڤیدیۆیەک فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی تورکیا، بۆردومانی گوندی سارکێ ده‌كه‌ن، لە دەڤەری بەری گارەی دهۆك.
هەر ئه‌مڕۆ فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا سنووری شارۆچكه‌ی (ئاكرێ)یان بۆردومان كرد کە یەکەمجارە بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیا بگەنە شوێنەکانی نزیک ئەم شارۆچکەیە.