زۆر گرنگە گرنگی بەخواردنی ئەوخۆراکانە بدرێت کە نابنە هۆی هەڵئاوسان و درووست
بوونی غازات، دڵەکزێ، لەبەر ئەوەی ئەگەر خواردنی هەرخۆراکێک ئەم کێشانە درووست بکات
ئەوا ڕەنگە لەڕووی تەندرووستیەوە گونجاو نەبێت و زیان بەکرداری هەرست بگەیەنێت. بۆ
ڕزگاربوون لەم کێشانە گرنگی بەخوارددنی ئەم خۆراکانە بدە.
ـ زەنجەفیل: زەنجەفیل دژە هەوکردنە، دژە بەکتریایە ، هەروەها یارمەتی کرداری
هەرس دەدات و دەبێەهۆی نەهێشتنی ئاوسان و غازاتی سک.
ـ نەعنا: یاریدەدەرێکی باشی کرداری هەرەسە و هەروەها دژە هەوکردن و دەژە ژەهراویە.
ـ ماست: ماست بەیەکێک لەوخۆراکانە دادەنرێت کە ڕێژەیەکی زۆر بەکتریای سوودبەخشی
تێدایە یارمەتی ئاسان کردنی کرداری هەرس دەدەن.
ـ پەتاتەی شیرین: پەتاتەی شیرین سەڕای ئەوەی بەسوودە بۆ پێست هەروەها یارمەتی
کرداری هەرسیش دەدات.
ـ ئەڤەکادۆ: خواردنی ئەڤەکادۆ یارمەتی پاراستنی تەندروستی کرداری هەرس دەدات
هەروەها یارمەتی دەرێکی باشی پەنکریاسە.
ـ شۆڤان: ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵی تێدایە یارمەتی پاکبوونەوەی ڕیخۆڵە باریکە و ئەستورە
دەدات بەمەش کرداری هەرس چالاک دەبێت.
ـ سێوو: سێو فایبەری تواوە و نەتواوەشی تێدایە کاتێک بەتۆێکڵەوە بخورێت ئەوا
ڕێژەیەکی باش فایبەری نەتواوەت دەست دەکەوێت ئەم دووجۆرە فایبەرە یامەتی کرداری هەرس
دەدەن.
مۆز: مۆز زۆر بەسوودە بۆ ئەو کەسانەی تووشی سکچون دەبن لەبەر ئەوەی پۆتاسێۆم
ی تێدایە یارمەتی وەستانەوەی دەدات.
وە: هە ف
یەرچاوە : HealthApta