رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو 12ى حوزه‌یران، په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای چاكسازی له خانه‌نشینی و مووچه و ده‌رماڵه و به‌خشینه‌كان کۆدەبێتەوە.
لە نوسراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ "سپی"نێردراوە، تیایدا جه‌عفه‌ر ئیمینیكى، جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان بانگهێشتى په‌رله‌مانتاران ده‌كات كه ئاماده‌ى دانیشتنى سێشه‌ممه‌ى داهاتوو بن.
هاوکات سەرۆکایەتی پەرلەمان كارنامه‌ى دانیشتنەکەی ئاشکرا کرد‌و راگه‌یاند، لە دانیشتنەکەدا پەرلەمان تاوتوێى پڕۆژه‌یاسای چاكسازی له خانه‌نشینی و مووچه و ده‌رماڵه و به‌خشینه‌كان دەکات.