بینالی یڵدرم سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا له‌باره‌ی ئۆپراسیۆنی سوپای وڵاته‌كه‌ی له‌ناو خاكی هه‌رێم ده‌ڵێت "به‌ره‌و قه‌ندیل پێشڕه‌وی ده‌كه‌ین و له ناوه‌وه‌ی وڵات تیرۆرمان له چالاكی خست، ئێستاش له ده‌ره‌وه خه‌ریكی هه‌مان كارین".
بینالی یڵدرم وتیشی "ئه‌وانه‌ی كه قسه‌ی گه‌وره‌یان ده‌كرد، با سه‌یری عه‌فرین بكه‌ن، با ئه‌لباب به‌بیر خۆیان بهێنه‌وه. تاكه به تاكه تۆڵه‌ی خوێنی شه‌هیدانمان ده‌كه‌ینه‌وه".
هاوكات مه‌ولود چاوشئۆغلو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌باره‌ی ئۆپراسیۆنه سه‌ربازیه‌كانی سوپای وڵاته‌كه‌ی بۆ سه‌ر قه‌ندیل قسه‌ی كرد وتی "چۆن له عه‌فرین و جه‌رابلس و ئه‌لباب چوینه بنج و بناوانیان، ئێستاش نۆره‌ی قه‌ندیله و قه‌ندیلیش ده‌كه‌ینه رابردوو، هه‌ڕه‌شه سه‌ر وڵاته‌كه‌مان له‌كوێ بێت له‌ناوی ده‌به‌ین".