لە یاریەکانی
مۆندیالی ٢٠١٨ی روسیا، هەڵبژاردەی بەرازیل توشی یەکسانبوون هات و بە گۆڵێک لەگەڵ
هەڵبژاردەی سویسرا بەرامبەر بوو.
یاریەکە لە گروپی
پێنجەمی مۆندیال ئەنجامدراو هەڵبژاردەی بەرازیل سەرەتا لە خولەکی ٢٠ بە گۆڵی
کۆتینهۆ پێشکەوت و گێمی یەکەمی ١-٠ بە کۆتا هێنا.
لە گێمی دووەم
سویسرا لە خولەکی ٥٠ لە لایەن یاریزان زوبێر توانی ئەنجامەکە یەکسان بکاتەوەو یاریەکەش ١-١ تا کۆتایی مایەوەو هەریەکەو
خاڵێکیان هەیە.
لەم گروپە سڕىیا
یەکەمەو سویسرا و بەرازیل لە پلەکانی دووەم و سێیەم دێن و کۆستاریکاش هیچ خاڵێکی
نییە.