زۆربەی گەڕەكەكانی سلێمانی بێئاو دەبن

بەهۆی هەندێك كاری چاكسازییەوە لە هێڵی دووەمی دوكان – سلێمانی، سبەینێ چوارشەممە زۆربەی گەڕەكەكانی سلێمانی  بێ ئاو دەبن.

ئامانج جەلال، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی ئاوی سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی هەندێك كاری چاكسازییەوە هێڵی دووەمی دوكان سلێمانی بۆ ماوەی 24 كاتژمێر ڕادەگیرێت و وتیشی "بەو هۆیەوە زۆربەی گەڕەكەكانی شاری سلێمانی و ناوچەی قڕگە و قەزا و ناحیەكانی چەمچەماڵ و شۆڕش و تەكێ و پیرەمەگروون و بازیان و ئەڵلای و تەیناڵ بێ ئاودەبن".

ناوبراو ئاماژەی بەوەش كرد، بەهۆی كاری چاكسازییەوە لە پڕۆژەی ئاوی دوكان – سلێمانی، هەندێك جار ناچار دەبن ئاو نەدەنە ماڵان بۆ ماوەی ڕۆژێك یان زیاتر.




PM:01:19:19/06/2018