پۆلیسی ههولێر ڕایگهیاند كه ئێوارەی دوێنێ باندێکی دزی دهستگیركراون کە لە سێ تۆمەتبار پێک هاتوون و دانیان بەچەندین تاوانی دزی ناوه.
موقهدهم ههیسهم جهرجیس، ئەفسەری نووسینگەی ڕاستی ڕایگهیاند "دوای تۆمارکردنی چەند سکاڵایەک لەچەند گەرەکێکی شاری هەولێر، پەڕاوی لێکۆڵینەوەمان بۆ ڕووداوەکە کردەوە دوای بەدواداچوونی ورد توانیمان ناسنامەی تۆمەتباران ئاشکرا بکەین و لە بۆسەیەکدا تۆمەتباران دەستگیربکەین".
وتیشی "دوای دەستگیرکردنیان تۆمەتباران دانیان به ئهنجامدانی بە (٦) تاوانی دزی لە گەڕەکەکانی (ئاوێنەی شار،ژیان، ڕۆشنبیری، دارەتوو، پێنجی حەسارۆکان) نا دزییەکانیش بریتیبوونە لە ( زێر و کاڵا و مۆبایل و چەک)، ئێستا تۆمەتباران پەڕاوەکەیان بۆ رێکخراو ڕەوانەی بەردەم ێنێبەرێز دادوەر کرا" .