هەڵوێستی گۆڕان لە بارەی بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق

بزوتنەوەی گۆران پێشوازی لە بڕیارەکەی  دادگای باڵای فیدراكی عێراقدەکات لە بارەی ژماردنەوەی دەستی دەنگەکان و رەتکردنەوەی داواکاری هەڵوەشاندنەوەی دەنگدانی دەرەوە و ئاوارەکان و هەرێمی کوردستان.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ئەمین بەکر، سەرۆکی فراكسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پشتگیری خۆی بۆ بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی عێراق دوپات کردەوەو  رایگەیاند، "هیچ تێبینیەكیان لەسەر بڕیارەكەی دادگای باڵای فیدراڵی عێراقدا نییە".

وتیشی، "دادگای فیدراڵی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی دەنگدانی تایبەتی مەرجدار كردوە بە بونی ساختەكاری لە پرۆسەكەدا ‌و كە ئەوەش لە بەرژەوەندی ئەو لایەنانە نیە كە ساختەكارییان ئەنجامداوە".  

لەلایەکی دیکەشەوە زمناكۆ جەلال، ڕێكخەری ژووری هەڵبژاردنەكانی بزوتنەوەی گۆڕان بە میدیاکانی بزوتنەوەکەی ڕاگەیاندووە، "بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی عێراق بڕیارێكی باش بووە و بزوتنەوەی گۆڕانیش هەر ئەو بڕیارەی لە دادگا چاوەڕێ كردووە".

 وتیشی، "قۆناغی دوای ئەو بڕیارە گرنگە و لە ئێستادا چاوەڕوانی ئەوەن، کە بڕیارەكان بچنە بواری كرداریەوە و دەست بە هەژماركردنەوەی دەنگەكان بەدەست بكرێت، وەک وەك چوار لایەنەكەش ئامادەكاری تەواویان كردووە بۆ ئەو پرۆسەیە".

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 21ـی حوزەیران، دادگای فیدراڵی عێراق لە دانیشتنی خۆیدا رایگەیاند، دانیشتنەکەی 6ی حوزەیرانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پشتی بە پەیڕەوی ناوخۆ بەستووە بۆیە بڕیاری ژماردنی دەستی بۆ دەنگەكان دەستورییە، هاوکات داواکاری هەڵوەشاندنەوەی دەنگدانی دەرەوە و ئاوارەکان و هەرێمی کوردستانیشی ڕەتکردەوە.



PM:05:37:21/06/2018