شه‌وى ڕابردوو 20ى حوزه‌یران، كچه گۆرانیبێژی تورکیا" هاجه‌ر تولو" له‌لایه‌ن چوار چه‌كداره‌وه ده‌ستڕێژى گوله‌ى لێكرا و كوژرا.
میدیاكانى توركیا بڵاویان کردەوە، کە چوار چەکدا هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ئەو یانه شه‌وانه‌ی کە هاجەر ئاهەنگی تێدا دەگێڕێت و له کاتی گۆرانى وتن ده‌ستڕێژى گوله‌یان لێ کردووەو كوشتوویانه.
میدیاکان ئاماژەیان بەوەشداوە، جگە لە هاجەر، حەو چەکدارانە خاوه‌نى یانه شهوانهكهشیان كوشتووه‌و دواى ڕووداوه‌كه‌ش هه‌ڵاتوون، به‌ڵام له‌ڕێگه‌ى كامێراى چلودێرى یانه‌كه‌وه پۆلیس ژماره‌ى ئوتومبێله‌كه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه و هه‌رچوار چه‌كداره‌كه‌یان ده‌ستگیر كردووه.
بە وتەی پۆلیسی ناوچەکە، چەکدارەکان دواى لێكۆڵینه‌وه‌ى سه‌ره‌تایى دانیان بەوەدا ناوە، كه به‌تایبه‌تى بۆ كوشتنى هاجه‌ر رۆیشتون، به‌ڵام تا ئێستا هۆکاری کوشتنەیەکان ئاشکرا نەکردووە.