پۆلیسی گەرمیان: ئۆتۆمبێلێك منداڵێكی شێلا

پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، لە قەزای كەلار ئۆتۆمبێلێك لە منداڵێكی تەمەن دوو ساڵانی داوەو دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.

 بەگوێرەی راگەیەنراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان کە وێنەیەکی دەست "سپی"کەوتووە، تیایدا هاتووە، شەوی رابردوو لەگەڕەكی گازینۆی قەزای كەلار، ئۆتۆمبێلێك لەجۆری نیسان منداڵێك بەناوی( ئایلین ئارام حەمید) تەمەن دوو ساڵ و نیوی شێلاوەو دوای گەیاندنی بەنەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.

ئا بە وتەی پۆلیسی گەرمیان، دوای روداوەکە شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە بە بڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 24ی هاتووچۆ بەندكراوەو لێكۆڵینەوەش لە رووداوەكە دەستیپێكردوە.



AM:09:59:24/06/2018