هاوسەرۆكی گشتیی هەدەپە: سەرجەم كورسییەکانی شاری وان دەبەینەوە

هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە لە یەکێک لە بنەکەکانی دەنگدان لە وانی باکووری کوردستان دەنگیداو رایگەیاند، هەر هەشت كورسیەكەی شاری وان دەبەینەوە.

سەزای تەمەللی، هاوسەرۆكی گشتیی پارتی دیموكراتی گەلان(هەدەپە) پاش دەنگدانی لە وان بەمیدیاكانی راگەیاند، ئەم هەڵبژاردنە دەبێتە هیوایەکی گەورە، لە سەرتاسەری تورکیا پێکەوە دەچینە سەر سندووقی دەنگدان و خاوەندارییان دەکەین.

وتیشی، چاودێران نوێنەرانەکانمان و هەموو کەس چاودێری هەڵبژاردنەکان دەکەن، رۆژێکی خۆشە رۆژێکی پڕە لە هیوا. لەو باوەڕەدام ئەم هیوایە بۆ سبەی و داهاتوو دەگوازینەوە.

 سزایی تەمەللی، ئاماژەی بەوەش کرد، تاوەکو ئێستا هیچ رووداوێک نەبووە و نیگەرانییەکمان پێ نەگەیشتووە، لەو باوەڕەدام تاوەکو ئێوارەش هیچ روونادات. سەرباری هەموو شتێک تورکیا هەڵبژاردنێکی دیموکراسی بەڕێدەکات".

هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە  بە ئومێدێکی زۆرەوە دەڕوانێتە کورسییەکانی پارێزگای وان لەو هەڵبژاردنەداو وتی، "ئامانجمان بەدەستهێنانی هەشت کورسییە، واتە 8-0 ئەنجامەکەی دەبێت".




AM:10:31:24/06/2018