ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە

بڕیارە ئەمڕۆ شەممە ٢٤ی حوزەیران، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی هەمواری یاسای هەڵبژاردنەکان کۆببێنەوە.

لە کۆبونەوەکەی ئەمڕۆی پەلەماندا  خوێندنەوەى دووەم بۆ هەموارى چوارەمى یاسای هەڵبژاردنەکان دەکرێت، بەپێی پڕۆژە یاساكە ئەنجومەنی نوێنەران لە كارەكانی خۆی بەردەوام دەبێت، تا ئەنجامی هەڵبژاردنەكان لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە پەسەند دەكرێت.

جێی ئاماژەیە ٣٠ى ئەم مانگە، تەمەنى یاسایى پەرلەمانى عێراق کۆتایى پێ دێت و ئەنجومەن دەیەوێت لەڕێگەى یاسایەکەوە تەمەنى خۆى درێژ بکاتەوە.


AM:11:50:24/06/2018