کۆمسیۆن سەرجەم خەرجییەکان رادەگرێت

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، جگە لە مووچەی فەرمانبەرەکانی، هەموو جۆرە خەرجییەکی راگرت بۆ کەمکردنەوەی خەرجییەکان.

لە راگەیەندراوێکدا کە ئەمڕۆ دووشەممە دادوەر لەیس جەبر حەمزە، وتەبێژی فەرمی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بڵاویکردووەتەوە ئاماژەی بەوەکردووە، بە بڕیاری دادوەرانی ئەنجومەنی کۆمسیاران لە پێناو کەمکردنەوەی خەرجییەکان، هەموو جۆرە خەرجییەکی دارایی ڕاگرت.

ئەوەشی خستووەتەڕوو،، بڕیارەکە هەموو جۆرە خەرجییەک دەگرێتەوە جگە لە مووچەی تایبەتی فەرمانبەرەکان لە ئێستادا، جگە لە هەندێک کاروباری ڕۆژانەی خۆی نەبێت.

وتەبێژەکەی کۆمسیۆن هۆکاری کەمکردنەوەی خەرجییەکانی بۆ ئەو فشارە داراییە گەڕاندەوە، کە کەوتووەتە سەریان و بە مەبەستی کەمکردنەوەی خەرجییەکان و ئاراستەکردنی کاری کۆمسیۆنی باڵایە سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانە، بۆ ئەنجامدانی ئەو ئەرکە گرنگانەی کە پێی سپێردراوە و خۆی دەبینێتەوە لە دەستپێکردنی پرۆسەی جیاکردنەوە و بژاردنەوەی دەنگەکانی هەڵبژاردنەکان بەشێوەیەکی دەستی.





PM:11:15:25/06/2018