هونەرمەندی کورد، نەوید زەردی بەبۆنەی رۆژی لە دایکبوونیەوە دەستخۆشی لە پیرۆزباییەکانی هەوادارانی دەکات و پویامێکی ڤیدیۆیی بڵاودەکاتەوە
نەوید زەردی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام، لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا کە بە بۆنەی رۆژی لەدایک بوونیەوە بڵاویکردوەتەوە تیایدا دەستخۆشی لە هەوادارەکانی دەکات بۆ پیرۆزبایی ساڵرۆژی لەدایکبونی و بەڵییان پێدەدات، کە بەردەوامبێت لە خزمەتکردنیان لە رێگەی هونەرەکەیەوە.
نەوید زەردی خەڵکی شاری مهابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە و لە ساڵی ٢٠٠٤ ەوە دەستی بە کاری هونەری کردووە و توانیویەتی لە ڕێگەی گۆرانییەکانیەوە هەوادارێکی زۆر لە خۆی کۆبکاتەوە.