بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس و پۆلیسی هاتووچۆی سلێمانی چەند بڕیارێک لە پێناو دابینکردنی ئاسایش و سه‌قامگیری و په‌یڕه‌وكردنی یاسا‌و رێنماییه‌كانی هاتووچۆ دەردەکەن.
لە راگەیێندراوێکدا، کە وێنەیەکی بۆ "سپی" نێردراوە تیایدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتووچۆی سلێمانی رایگەیاندووە، "به مه‌به‌ستی به‌رقه‌راركردنی ئاسایش و سه‌قامگیری، په‌یڕه‌وكردنی یاسا و رێنماییه‌كانی هاتووچۆ و بنبڕكردنی دیارده ناشارستانییه‌كان بڕیاردرا به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان هه‌موو ئه‌و دیارده دزێو و ناشارستانیانه قه‌ده‌خه‌بكرێن كه هۆكاری سه‌ره‌كی سه‌رهه‌ڵدانی پشێوی و نائارامین و باری گوزه‌رانی هاووڵاتیان ده‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه".
ئەوەشهاتووە، کە لەچەند رۆژی رابردوودا چەند حاڵەتێکی نایاسایی و دزێو لەناو شاری سلێمانی و دەوروبەری روویداوە، بۆ رێگریلێکردنیان پەیڕەوی ئەم خاڵانە دەکرێت:
1. قه‌ده‌خه‌كردنی دیارده‌ی چه‌كداری و هه‌ڵگرتنی چه‌ك به‌شێوه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كی.
2. قه‌ده‌خه‌كردنی دیارده‌ی (جام تاریك)ی ئۆتۆمبێل.
3. قه‌ده‌خه‌كردن و ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی ئۆتۆمبێله بێ ژماره و بێ سه‌ره‌تا و نایاساییه‌كان.
4. قه‌ده‌خه‌كردنی ماتۆڕسكێلی نایاسایی.