ڤیدیۆ.. دوو تەقینەوە ناوەندی شاری عەفرینی هەژاند

دوو تەقینەوەی بەهێز شاری عفرینی رۆژئاوای کوردستانی هەژاند و ژمارەیەکی زۆر کوژراو و بریندار هەیە.

ئەو دوو تەقینەوەیە کە وەک میدیاکانی رۆژئاوا باسی دەکەن لە مەیدانی کاوە و شەقامی ڤیلات لە رێگای بۆمبرێژکردنی دوو ئۆتۆمبیلەوە ئەنجامدراون.

بەپێی ئەو میدیایانە تەقینەوەکان بارەگای بەرەی شامی کردۆتە ئامانج.

تا ئێستا زیانەکانی لەریزی چەکدارە ئیسلامییەکان و خەڵکی مەدەنی رانەگەیەندراوە.

دوای دوو دوو مانگ لە هێرشی سووپای تورکیا و هاوپەیمانە ئیسلامییەکانی بۆ سەر شاری عفرین ئەو هێزانە رۆژی ١٨ ئازار کۆنترۆڵی شارەکەیان کردوو هێزەکانی یەپەگە پاشەکشەیان کرد بۆ دەرەوەی شارەکەو بەرە شەهبا پاشەکشەیان کرد.

لەو دەمەوە هێزە ئیسلامییەکان وسووپاو ئەمنی تورکیا دەستیان بەگرتن و ئازاردان و تەعریبکردن شارەکە کردووە، یەپەگەش ناوبەناو چالاکی سەربازی دژی هێزە داگیرکەرەکان ئەنجام دەدات.




PM:02:29:27/06/2018