سازدانی کۆبوونەوەی پەرلەمان شکستی هێنا
سەلیم جەبوری داوای جیاکردنەوەی گشت دەنگەکان بەدەست دەکات.نر


پەرلەمانی عێراق کۆبوووەوە بۆ ئەوەی تەمەنی خۆی درێژبکاتەوە، بەڵام نەیتوانی رێژەی یاسایی تەواو بکات، سەلیم جەبوری سەرۆکی

پەرلەمان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا داوای جیاکردنەوەی سەرجەم دەنگەکانی هەڵبژاردن دەکات بەدەستی. 
سەلیم جبوری سەرۆکی پەرلەمان ڕایگەیاند، لە کۆمگرەیەکی رۆژنامەگەریدا رایگەیاند " بە هۆی ئەوەی لە دەستوری عێراقدا هاتووە کە نابێت بۆشایی یاسایی هەبێت و دەزگا گرنگەکانی سیستەمی حکومڕانی لە وڵاتدا بوونی نەبێت و بۆیە لە ئێستادا پەرلەمانتاران ویستیان هەیە بۆ ئەوەی تەمەنی پەرلەمان درێژکەنەوە تا ئەو کاتەی کێشەی هەڵبژی اردن و دەنگەکان کۆتایی دێت و پەرلەمانی نوێ دروست دەبێت.

سەلیم جبوری لە درێژەی قسەکانیدا وتی " دەبێت کۆمسیۆن بە تەواوی کێشەی ژماردنەوەی دەنگەکان چارەسەر  بکات و دواتر لە لایەن دادگای فیدراڵییەوە واژۆی بکرێت" .

لە بەرامبەر ئەو پرسیارەی کە ئایا پەرلەمان دەتوانێت تەمەنی خۆی درێژبکاتەوە، جبوری وتی، پەرلەمان مەبەستییەتی تا ئەو کاتەی کێشەی دەنگەکان و هەڵبژاردن یەکلای دەبێتەوە بەردەوام بێت .

ئەمڕۆ ٢٨ ی حوزەیران پەرلەمانی عێراق شکستی هێنا لە سازدانی کۆبوونەوە بە مەبەستی درێژکردنەوەی تەمەنی خۆی، سەرۆکی پەرلەمانیش دانیشتنەکەی بۆ کاتێکی تر دواخست. 



PM:02:37:28/06/2018