سكرتێرى په‌رله‌مانى كوردستان رایگەیاند، له‌سه‌ر دوو خاڵی پڕۆژه یاسای چاكسازی خانەنشینى گرفت و جیاوازی له‌نێوان حكومه‌ت و په‌رله‌ماندا هه‌یه و حكومه‌ت داواى کاتى زیاترى کردووە بۆ جێبەجێکردنى یاساکە.
بێگه‌رد تاڵه‌بانى، به ده‌نگى ئه‌مه‌ریكاى راگه‌یاندووه، حکومەت ده‌ڵێت٤٠٠ هه‌زار دینارى وەک کەمترین موچەى خانه‌نشینى پێ‌نادرێت تەنها ئه‌و سێ سه‌د هه‌زاره‌ى پێده‌درێت كه به ئاماده‌بونی وه‌زیری حكومه‌ت په‌رله‌مان په‌سه‌ندی كردووه.
رونیشیکردەوە، گرفتێکى تر کە هۆکارى وەستاندنى پرۆژە یاساکەیە، بابه‌تی ده‌رماڵه‌كانه کە به‌شێكی زۆری ئه‌ندامانی لیژنه‌كان ئه‌و بۆچونه‌یان هه‌یه كه ئه‌گه‌ر له‌ناو یاساكه‌دا ڕێكبخرێت ئه‌وا زۆربه‌ی ده‌رماڵه‌كان نامێنن، بۆیه ده‌بێت چۆن كاتی خۆی حكومه‌ت به‌ڕێنمایی ده‌رماڵه‌ی ڕێكخستووه هه‌ر به‌و شێوازه‌ش ڕێكیبخات، چونكه ئه‌وه ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌ته بۆیه په‌رله‌مان نایه‌وێت ئه‌و بابه‌ته به یاسا ڕێكبخات.
بێگه‌رد تاڵه‌بانى دەشڵێت بەهۆى ئەو گرفتانە و چەند گرفتێکى دیکەوە ڕەنگە پەسەندکردنى ئەو پڕۆژەیە بکەوێتە خولى داهاتووى پەرلەمانى کوردستانەوە.
پڕۆژه‌یاساى چاكسازى خانەنشینی، دوای بێنە و بەرەیەکی زۆری نێوان فراکسیۆنەکان، لە ڕۆژی ٢٧ى شوباتى ئەمساڵدا بەکۆى دەنگى پەرلەمانتارانى سەرجەم فراکسیۆنەکان پەسەندکرا، بەڵام ماده‌ى سێیه‌م كه تایبه‌ته به موچه و خانه‌نیشنى پله باڵاكان ناڕەزایی بەرفراوانى لێکەوتەوە و چەندین خۆپیشاندان لەدژى ئەنجامدرا، بەو هۆیەشەوە پڕۆژه‌کە لە ڕۆژی ٤ی ئازار لەلایەن سەرۆکایەتى پەرلەمانەوە بە فەرمى گەڕێنرایەوە پەرلەمان بەمەبەستى هەموارکردنەوەى.