ماڵپەڕی فەرمی پارتی بڵاویكردەوە كە بە واژۆی 40 پەرلەمانتار پرۆژە یاسایەك پێشكەشكراوە بە پەرلەمانی كوردستان بۆ ئەوەی ژماریەك كورسی كۆتا بۆ ئیزدیەكان دابینبكرێت لە پەرلەمانی كوردستان و ئەنجومەنی پارێزگای دهۆك.
شێخ شامۆ نوێنەری ئێزدیەكان لە پەرلەمانی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی ووتوە" پڕۆژەیاسایەكمان بە ئیمزای ٤٠ پەرلەمانتار ئامادە كردووە و تێیدا داوامان كردووە، لە پەرلەمانی كوردستان پێنج كورسیی كۆتا بۆ كوردانی ئێزدی دیاری بكرێت و لە ئەنجومەنی پارێزگای دھۆكیش سێ كورسی، ئەوەش بە شێوەی كاتی تا شنگال و ناوچە داگیركراوەكان دەگەڕێنەوە سەر ھەرێمی كوردستان و بتوانین نوێنەری خۆمان ھەبێت لە پەرلەمانی كوردستان."
ئەو پەرلەمانتارە وتویەتی "ئێمە لە ڕووی نەتەوەییەوە ھیچ گرفتێكما نییە و ھەمووشمان شانازی بە كوردبوونی خۆمانەوە دەكەین، بەڵام ئێزدی ئایینێكی سەربەخۆیە و ئێمە مافی ئەوەمان ھەیە ژمارەیەك نوێنەرمان ھەبێت لە پەرلەمانی كوردستان و ھەموو شوێنێك كە پێویست بكات."
شێخ شامۆ دەڵێت" ئێمەش پڕۆژەیاسایەكمان بە ئیمزای ٤٠ پەرلەمانتار ئامادە كردووە و تێیدا داوامان كردووە، لە پەرلەمانی كوردستان پێنج كورسیی كۆتا بۆ كوردانی ئێزدی دیاری بكرێت و لە ئەنجومەنی پارێزگای دھۆكیش سێ كورسی، ئەوەش بە شێوەی كاتی تا شنگال و ناوچە داگیركراوەكان دەگەڕێنەوە سەر ھەرێمی كوردستان و بتوانین نوێنەری خۆمان ھەبێت لە پەرلەمانی كوردستان."
پەرلەمانی کوردستان ١١١لە ئێستادا ئەندام پەرلەمانە، ١١ بۆ کۆتای مەسیحی و تورکمان و ئێزیدیەکانە.