٥٠ هەزار هاولآتی هەرێم دادەمەزرێن

کۆمسیۆنی بالآی سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم بە دوو قۆناغ ٥٠ هەزار کەس دادەمەزرێنیت.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست سپی کەوتووە کۆمسیۆنی بالآی سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم لە هەر چوار پارێزگاکەی هەرێم دەبێت و ٥٠ هەزار فەرمانبەر دادەمەزرێت.

ئەو دامەزراندنە بەدوو قۆناغ ئەنجام دەدرێت، قۆناغی یەکەم نزیکەی ١٥٠٠ فەرمانبەر دادەمەزرێن بۆ تۆمارکردنەوەو نوێکردنەوەی لیستی دەنگدان، کە مووچەی هەریەکێکیان ٥٠٠ هەزار دیناری مانگانە پێدەدرێت.

هەروەها قۆناغی دووەم رۆژی هەڵبژاردن دەبێت کە نزیکەی ٤٥ هەزار کەسی تر دادەمەزرێت بۆ بەڕێوەبردنی پرۆسەی هەڵبژاردن کە بڕیار ٣٠ ئەیلول لەهەر چوار پارێزگاکەی هەرێم ئەنجامبدرێت.





PM:06:10:30/06/2018