وەفدێکی باڵای ئەمەریکا سەردانی شاری مینبەج دەکات

شاندێک لە سیناتۆرانی کارۆلینای باشووری و حیزبی کۆماری سەردانی منبج-یان کرد، کە تورکیا هەڕەشەی داگیرکردنی دەکات.

ئاژانسی هەواڵی هاوار بڵاویکردەوە، شاندەکە پێکهاتووە لە لیندزی ئۆلین گراهام سیناتۆری کارۆلینای باشوور و ئەندام لە حیزبی کۆماریی ئەمریکا، سیناتۆر جین شەهین, شاندەکە لە بەردەم بینای ئەنجومەنی مەدەنیی منبج و لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ئەنجوومەنی مەدەنیی منبجەوە پێشوازییان لێکرا.

 شاندەکە لەگەڵ فاروق ماشی هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی یاسادانانی منبج، محەمەد شێخۆ هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردن،  ئیبراهیم قەفتان سەرۆکی حیزبی پێشکەوتوخوازی سوریا و محەمەد ئەبو عادل فەرماندەی ئەنجوومەنی سەربازیی منبجەوە چوونە ناو بازاڕی منبج و گوێیان لە بۆچوون و داوای هاووڵاتییانی منبج گرت.

شاندە ئەمریکییەکە رایگەیاند، هاوکارییەکانی ئەمریکا بەردەوام دەبێت بۆ دابینکردنی ئارامی و ئاسایشی منبج.



PM:06:52:02/07/2018