تا ئێستا ئاگرەکەی تاسلوجە و تەقینەوەی تەقەمەنی کۆگاکانی پێشمەرگە کۆنترۆڵ نەکراوە

کەمێک پێش ئێستا ئاگرێکی بەرفراوان لە کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی لە تاسلوجە کەوتەوە، ، لەبەر بەرفراوانی ئاگرەکە تا ئێستا نەتوانراوە کۆنترۆڵ بکرێت.

 هاولاتیانی تاسلوجە بە "سپی"یان راگەیاند، ئاگرەکەی تاسلوجە تا دێت بەرفراوان دەبێتو ەشێک لە دانیشتوانی ناوچەکەش لەبەر مەترسی تەقینەوەی تەقەمەنیەکان ماڵەکانیان بەرەو سلێمانی چۆڵ کردووە.

لایخۆشییەوە سەرچاوەیەکی ئەمنی باڵا بە "سپی"وت، کۆگاکە چەک و تەقەمەنی زۆری تێدایە، بەڵام هیچ قوربانییەکی لێنەکەوتووەتەوە.

هەروەها بە پێی زانیارییەکان، ئگرەکە زۆر بەرفراوان بووەو چەند ناوچەیەکی دەوروبەری گرتووەتەوە، کە بەوتەی دانیشتوانی ناوچەکە بۆ "سپی" لە ئەنجامی ئاگرەکە راجییمە دەبارێت و ئەمەش ترسی زۆری لای دانیشتوانی نزیک کۆگاکە دروست کردووە.

جێی ئاماژەیە ئەو کۆگایەی تاسلوجە تاکە کۆگای هەڵگرتنی چەک و تەقەمەنی هێزەکانی ٧٠ی یەکێتییە، کە هەرچی تەقەمەنی ئەو هێزەیە لەو کۆگایەدا هەڵگیراوە، "سپی"ش بەدواداچونی زیاتر بۆ روداوەکە دەکات.

ئەو کۆگایە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی حکومی رێژێمی سەدام و لەو دەمەوە کۆگای تەقەمەنی هیزەکانی عێراق بووە، لەدوای راپەرینەکەوەو بەدیاریکراوی لەسەردەمی شەڕی ناوخۆدا کرا بە کۆگای تەقەمەنی هێزەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان.



PM:11:47:02/07/2018