بەرگری شارستانی داوا لە کارمەندان دەکات پەیوەندی بە بنکەکانیانەوە بکەن

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سلێمانی لە ئاگادارییەكدا، داوا لەسەرجەم كارمەندەكانی دەكات بە زووترین كات پەیوەندی بكەنەوە بە بنكەكانیانەوە.

ئەم ئاگادارییەی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سلێمانی لە كاتێكدایە، كەمێك پێش ئیستا لە ناوچەی تاسلوجە كۆگایەكی چەك و تەقەمەنی گڕیگرت، بڵاوكردنەوەی ئاگادارییەكەش بەمەبەستی كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكەیە بە زووترین كات.

ئەوە لا کاتێکدایە کە دوو کاتژمێر و نیوە ئاگر لە کۆگای سەرەکی هێزەکانی ٧٠ ی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کەوتۆتەوە.



AM:01:06:03/07/2018