ئێوارەی ئەمڕۆ ٣ ی تەموز ئاگرەکە لە کۆگاکانی هێزەکانی پێشمەرگەی ڕۆژ(پێشمەرگەی ڕۆژئاوا) کەوتووەتەوە و تائێستا هۆکارەکەی ئاشکرا نەکراوە.
بەهجەت تەیمەز سێلكی ئەندامی فەرماندەی پێشمەرگەی زێرەڤانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لێکۆڵینەوە لە چۆنێتی کەوتنەوەی ئاگرەکە دەستیپێکردووە و لە ئێستاشدا زیانەکانی نەزانراوە.
ئەندامی فەرماندەی پێشمەرگەی زێرەڤانی، تیمەکانی بەرگری شارستانی دهۆک ڕاستەوخۆ دوای کەوتنەوەی ئاگرەکە گەیشتوونەتە شوێنێ ڕووداوەکە و ئاگرەکەیان کۆنتڕۆڵ کردووە.
شەوی ڕابردووش ئاگر لە کۆگاکانی چەک و تەقەمەنی پێشمەرگە لە تاسڵوجە کەوتەوە و بەهۆیەوە چوار پێشمەرگە برینداربوون و، لە ماوەی ساڵێکیشدا ئەمە شەشەمین ڕووداوی تەقینەوەی کۆگاکانی چەک و تەقەمەنی هێزەکانی پێشمەرگەیە لە هەرێمی کوردستان.