دادگا دانیشتنی دۆسیەی سکاڵای دیوانی چاودێری دارایی لەسەرشارەوانی سلێمانی دواخست


دانیشتنی دادگا لەسەر دۆسیەی سکاڵای دیوانی چاودێری دارایی، لەسەرشارەوانی سلێمانی دواخرا .

بڕیاربو ئەمڕۆ دانیشتنێکی تری دادگا لەسەر دۆسیەی سکاڵای دیوانی چاودێری دارایی سلێمانی لەسەر قادر حەمەجان سەرۆکی پێشوتری شارەوانی سلێمانی لەدادگای سلێمانی بەڕێوە بچێت ، بەڵام بەهۆی ئامادەنەبونی شارەزای یاسایی لەدۆسیەکەدا دادوەر دانیشتنەکەی بۆ ڕۆژی ١٧ ئەیلولی ئەمساڵ دواخست.

دۆسییەی سکاڵای دیوانی چاودێری دارایی سلێمانی لەسەر قادر حەمە جان پەیوەندی بەو سەرپێچی و گەندەڵی و لادانە ئیداری و یاساییانەوە هەیە کەلەسەردەمی ناوبراودا لەشارەوانی سلێمانی ئەنجام دراوە.


PM:11:29:03/07/2018