عەلی حەمەساڵح پەرلەمانتاری گۆڕان باس لە کێشەکانی ناوخۆی گۆڕان دەکات و دەڵێت " یه‌کێتی و پارتی به پیلان و به‌رنامه، کار بۆ دروستکردنی کێشه‌و زه‌قکردنه‌وه‌ی کێشه‌کانی گۆڕان ده‌که‌ن".
لە نووسینێکدا بە ناونیشانی " هەڵوسوڕاوەکانی ئازیزەکانی گۆڕان، تکایە ئاگاداربن" عەلی حەمە ساڵح پەرلەمنتاری گۆڕان دەڵێت "یه‌کێتی و پارتی به پیلان و به‌رنامه، کار بۆ دروستکردنی کێشه‌و زه‌قکردنه‌وه‌ی کێشه‌کانی گۆڕان ده‌که‌ن، چه‌ند ئامانجێکیان هه‌یه. له‌بیربردنه‌وه‌ی کێشه‌کانی موچه‌و کاره‌باو خزمه‌تگوزاری و داهاتی نه‌وت. لاوازکردنی گۆڕان له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا".
پەرلەمانتارەکەی گۆڕان نووسیویەتی " ئێمه گرفتمان هه‌یه له گۆڕان ئاساییه‌و چاره‌سه‌ری ده‌که‌ین، نه‌مانتوانیوه شوێنی کاک نەوشیران پڕبکه‌ینه‌وه ڕاسته‌و هه‌وڵده‌ده‌ین، به‌ڵام نه خیانه‌تمان کردووه‌و نه له‌دزی تێوه‌گلاوین و نه ته‌سلیمبووین، ئه‌دامان وه‌ک پێویست نیه، ئه‌مه ڕاسته‌و ده‌بێت پێداچونه‌وه بکه‌ین".
عەلی حەمە ساڵح دەشڵێت " کێ پرسیاری له‌سه‌ر دارای گۆڕان هه‌یه، سه‌ردانی ژوری کارگێڕی و دارایی بکات، من خۆم یه‌کێکم له‌وانه‌ی هاوکاریم بۆ گۆڕان کۆکردووه‌ته‌وه‌و ئاگاداری داهات و خه‌رجی گۆڕانم و هه‌رگیز ڕێگا بە کەسێکی دیکه نادەین خراپ به‌کاری بهێنێت، تۆش که هه‌ڵسوڕاوی گۆڕانی مافی خۆته ورده‌کاری بزانیت و لێره‌شه‌وه داواده‌که‌م ژوری کارگێڕی و دارایی ڕاپۆرتی مانگانه بخاته به‌رده‌ست هه‌ڵسوڕاوان و ڕای گشتی".
لە درێژەی نووسینەکەیدا دەڵێت" کۆمپانیای وشه، کاک نه‌وشیروان پێش گۆڕان دروستیکرد، مۆڵه‌تی کارگه‌یه‌کی چیمه‌نتۆی ورگرت پاشان له‌گه‌ڵ وه‌به‌رهێنه‌رێک به ١٥٪ بووبه هاوبه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی دارایی ته‌له‌فزیۆنه‌که دابین بکات، ئێستا‌و ئاینده‌ش گرده‌که‌و که‌ناڵه‌که ١٠٠٪ له خزمه‌ت گۆڕان ده‌بن، ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه هه‌مان سیاسه‌تی ٢٠٠٩یه، نه‌مه‌ترێکی گرده‌که فرۆشراوه نه بۆ کارێکی دیکه به‌کارهاتووه"
.
ناوبراو نووسیوویتەی" گۆڕان نه‌ک داهاتی نیه ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێت، به‌ڵکو ده‌بێت مانگانه سواڵ و قه‌رز بکرێت بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ده‌زاگاکانی ڕاگه‌یاندن و حیزب.. بڕیاری گۆڕانیش هه‌ر له جڤاته‌وه ده‌درێت. بۆنمونه، یه‌ک لیستی و ڕیفراندۆم ...هتد، کێ ده‌توانێت بڕیارێکی سیاسی گۆڕان بڵێت له ده‌ره‌وه‌ی جڤات درابێت. گۆڕان پێویستی به پێداچونه‌وه‌و خۆڕێکخستنه‌وه‌و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاری هاوڵاتیان و ده‌نگده‌رانه، پێویستی به‌وه‌یه هه‌ڵبژاردنی ناوخۆی له‌کاتی خۆیدا بکرێت و به‌رده‌وام نوێبوونه‌وه له پێکهاته‌ی جڤات و خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندندا بکرێت".
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ یه‌کێتی، عەلی حەمە ساڵح دەڵێی" هیچ په‌یوه‌ندیه‌ک له‌گه‌ڵ یه‌کێتی نیه، ١٠٠٪ په‌یوه‌ندیه‌کان بچڕێندراوه، پێشنیار ده‌که‌م به‌فه‌رمی ڕێککه‌وتنه‌که‌ی له‌گه‌ڵ یه‌کێتی که ئێستا سڕ کراوه به فه‌رمی هه‌ڵوه‌شێته‌وه."
لە کۆتاییدا نووسیوویەتی "هه‌موو هه‌وڵێک بۆ بچوککردنه‌وه‌ی گۆڕان له ئێستادا خزمه‌ته به پارتی و یه‌کێتی، تاریککردنی ئه‌م وڵاته‌یه بۆیه تکایه هه‌ڵسوڕاوانی گۆڕان ئاگاداربن".