ئەمەریکا زانیاری گرنگ لەسەر قونسڵخانەکەی لە هەرێم بڵاودەکاتەوە

لە راگەتیەنداراوێکدا قونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر زانیاری سەبارەت بە شێوازی دروستكردنی بیانی نوێی كوسنوڵخانەكەیان بڵاوكردەوە كە گەورەترین بینای دیبلۆماسی ئەو وڵاتە دەبێت لەسەرئاستی جیهان.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە كە بڕی ٧٩٥ ملیۆن دۆلار بۆ کونسوڵخانەکە تەرخان کراوە کە لەسەر رووبەری ٥١ فەدان زەوی دروست دەکرێت و هەزار کەسی ئەمریکی و ناوخۆی هەرێمی کوردستان کاری تێدا دەکەن.
 
پوختەیەک لەسەر دانانی بەردی بناغەی باڵەخانەی نوێی کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە ھەولێر

دیزاینی ئەندازیاری: ئی وای پی
بەڵێندەری گشتی: ب.ل. ھاربێرت
گشتی پڕۆژەکە: ٧٩٥ ملیۆن دۆلار

زانیاری گشتی
کۆمەڵگایەکی فرە باڵەخانەیی لەسەر ڕووبەری ٥١ فەدان زەوی لە #ھەولێر, #عێراق بنیات دەنرێت. کونسوڵخانە گشتیە نوێیەکە پانتاییەکی ئارام و ھاوچەرخ و لەڕووی ژینگەییەو لەسەر پێی خۆی وەستاو بۆ کاری دیبلۆماسی فەراھەم دەکات. گرێبەستی دروستکردنەکە لە مانگی تەموزی ٢٠١٧ واژۆکرا، ھەروەھا وا چاوەڕوان دەکرێت پڕۆژەکە لە ساڵی ٢٠٢٢ دا تەواو بکرێت.

دیزاین و بنیاتنان
کۆمەڵگا تازەکەی کونسوڵخانە ستانداردە توندەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکای تایبەت بە سەلامەتی ژیان  و ئاسایشی تیادا بەرجەستە دەبێت.
دیزاینەکە بە شێوەیەکی گشتی لەسەر بنەمای تۆپۆگرافی ناوچەکەو گونجاندن لەگەڵیدا ئامادەکراوە. ئەو شوێنانەی تایبەتن بە خزمەتگوزاریەکانی بەشی ڤیزەو ھەروەھا ڕاپەڕاندنی کارەکانی دیبلۆماسی گشتی  بە لەبەرچاوگرتنی ئەزموونی سەردانیکەران و ھەروەھا بوونی شوێنی گونجاوی چاوەڕوانی کردن دیزاین کراون. نزیکەی ١٠٠٠ کەس لە ھێزی کاری #ئەمریکی و کەسانی خۆجێیی و ھەروەھا وڵاتی سیّیەم بەشدار دەبن لە بنیاتنان و دروستکردنی باڵەخانەکە.

بەردەوامی و لەسەر پێ وەستان
دیزایینی کونسوڵخانە تازەکە پابەندی ئامانجە گرنگەکانی دەستگرتن بە وزەوەو ھەروەھا بەردەوامی و لەسەر پێ وەستان دەبێت بە ئامانجی کەمکردنەوەی کاریگەری لەسەر ژینگەو باشکردنی ئەدائی باڵەخانەکەو ھاندانی پشت بەخۆ بەستن لە کۆمەڵگای باڵەخانەکەدا.  پڕۆژەکە لەلایەن ئەنجومەنی باڵەخانەی سەوزی ئەمریکی بۆ ڕابەرایەتی لە دیزاینی وزەو ژینگەیی تۆمارکراوە, ھەروەھا لەلایەن سیستمی ھەڵسەنگاندنی سەوزی باڵەخانەو چاوەڕێ دەکرێت بڕوانامەی ئێڵ ئی ئی دی سیلڤەر وەربگرێت.
ئاوی بەکارھاتوو دووبارە بەکاردێتەوە بۆ ئاودان بە مەبەستی کەمکردنەوەی تێچوون و گرنگیدان بە ژێرخانی خۆجێیی ناوچەکەو باشترکردنی توانای دوورمەودایی کۆمەڵگاکە. دیزاینەکە بە شێوەیەکی بەرچاو بەکارھێنانی ئاو لە ناوەوە ھەروەھا دەرەوەی باڵەخانەو ئۆفیسەکان کەمدەکاتەوە. دیزاینەکە ئامێرەکانی تایبەت بە بەرھەمھێنانی کارەبا لە تیشکی خۆر لەسەر گەراجی وەستانی ئۆتۆمبێلەکان جێگیر دەکات بە مەبەستی کەمکردنەوەی وزەی پێویست بۆ کۆمەڵگاکە. دیزاینەکە زۆرترین کەلوپەلی خۆجێیی ناوچەکە بەکاردەھێنێت بە مەبەستی لەبەرچاوگرتنی ھەرزانی لە نرخ.

ھونەر
ھەڵبژاردەیەکی ھونەری بە شێوەی بەردەوام لێدەبێت, کە لەلایەن نوسینگەی ھونەری باڵیۆزخانەکانەوە ئامادە دەکرێت و پارچەی ھونەری ھەمەچەشن لەخۆدەگرێت وەک لەوحەو وێنەو کاری چنینی دەست و پەیکەرتاشی. کاری ھونەرمەندانی ئەمریکی و ھەرێم پیشان دەدرێت. تیشکی سەرەکی دەخرێتەسەر ئەو کارە ھونەریانەی  کە دایەلۆگی بەھا کەلتوریە ھاوبەشەکان لەنێوان ئەمریکیەکان و ھونەرمەندانی وڵاتی خانەخوێ دروست دەکات.



AM:12:11:07/07/2018