پەرلەمانی کورستان کۆدەبێتەوە

بڕیارە رۆژی دووشەممە ٩ی تەمووز، پەرلەمانی کوردستان لەسەر چەند پرسێک کۆدەبێتەوە، کە گرنگترینیان پرسی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستانە.

بەپێی کارنامەی دانیشتنەکەی پەرلەمان کە وێنەیەکی دەست "سپی" کەوتووە، تیایا ئەوە خراوەتەڕوو  تاتوتوێی کێشەی بەبازاڕکردنی بەرهەمی جوتیاران دەخوێنرێتەوە و هەموواری یەکەمیش بۆ پڕۆژە بڕیاری تەملیککردنی ئەو زەویانە دەکرێت کە زێدەڕۆییان لەسەر کراوە لە سنوری شارەوانییەکان لە هەرێمی کوردستان.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا چەند پرسێکی دیکە تاوتوێ دەکرێت و گفتوگۆیەکی کراوەش سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان دەکرێت بە ئامادەبوونی ئەندامانی دەستەی کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و ڕاپرسی.



PM:07:18:07/07/2018