جەبار یاوەر لەسەر تەقینەوەی تەقینەوەی کۆگاکانی چەک و تەقەمەنی روونکردنەوە دەدات

ئەمیندارى گشتى وەزارەتى پێشمەرگە ڕایگەیاند، ئەو کۆگای چەک و تەقەمەنیانەی لە هەولێر و سلێمانى و دهۆک تەقیونەتەوە هەمووی سەربە وەزارەتی پێشمەرگە نییە، و سەربە هێزی لاوەکین.

جەبار یاوەر، ئەمیندارى گشتى وەزارەتى پێشمەرگە لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند،  هیچ گرفتێک لە کۆگاکانی چەک و تەقەمەنی وەزارەتی پێشمەرگەدا نییە، چونکە لەسەر بنەمای زانستی دروستکراون.

 هەروەها هۆکاری تەقینەوەی بەشێک لە کۆگاکانیشی بۆئەو ئەو چەک و تەقەمەنیانە گەڕاندەوە، کە وەکو دەستکەوت لایان بووەو بە شێوەیەکی نازانستی تێکەڵ بە چەک و تەقەمەنییەکانی وەزارەت کراوە.

ئەمیندارى گشتى وەزارەتى پێشمەرگە باسی لەوەشکرد، کە لەسەر تەقینەوەی ئەو کۆگایانە لیژنەیەک دروستکراوە بۆ بەدواداچوون و زانینی هۆکارەکانی.



PM:09:21:07/07/2018