کەناڵی ئێن ئاڕ تی بڵاویکردەوە بەهۆی خۆپیشاندانی
کرێکارانی کۆمپانیای نەوتی پیترۆ ئۆیڵ ڕێگای نێوان دهۆک – هەولێر داخرا.
ئەمڕۆ یەکشممە، دژی دەرکردنیان لە کۆمپانیاکە،
کرێکارەکان ماوەی نزیکەی کاتژمێرێکە ڕێگای نێوان دهۆک – هەولێریان داخستووە.
کرێکارانی
کۆمپانیاکە لە گوندی قەرنازی سەر بە ناحیەی رۆڤیا لە قەزای بەردەرەش لە دژی
دەرکردنیان لە کۆمپانیاکە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.
دوێنێ تەواوی کرێکارانی کۆمپانیاکە لە کارەکانیان
دورخرانەوە و پێیان راگەیاندراوە کە کۆمپانیاکە کارەکانی رادەگرێت.