سبەی جیاکردنەوەی دەستی دەنگەکان لە سلێمانی دەستپیدەکات
ژمارەیەکی زۆر کەمی سندوقەکان جیادەکرێنەوە

سبەی دوو شەمە ٩ ی حوزەیران کاتژمێر ٨ ی بەیانی جیاکردنەوەی دەنگەندان بۆ نزیکەی ٢٣٠ سندوق بەدەستی ئەنجام دەدرێت.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست سپی کەوتووە، سبەی دووشەممە لە پارێزگای سلێمانی لە کۆی ٣٢٠٠ سندوق تەنها جیاکردنەوەی دەستی بۆ نزیکی ٢٣٠ سندوق ئەنجام دەدرێت.

لە کۆی ئەو ٢٣٠ سندوقە، ١٨٨ سندوقی دەنگدانی گشتییە، جگە لەو سندوقانە لەنێوان ٣٥ سندوق تا ٤٠ سندوقی ئەو جۆرە سندوقانەیە کە بە " نازحین " ناسراون.

بەپێی ئەو زانیاریانە کۆمسیۆن ژمارەیەک کارمەندی کوردی کوردی کۆمسیۆنی پارێزگای کەرکوک کە ٣٢ کارمەندن هێنراون بۆ بەشداریکردن لە جیاکردنەوەی دەنگەکان، لەگەڵ ژمارەیەک کارمەندی کۆمسیۆنی سلێمانی و ژمارەیەک کارمەندی دادگای سلێمانیش بەشداری جیاکردنەوەکە دەکەن.

سپی زانیوویەتی ک هەوڵێک هەیە کە رێگا بە میدیاکان نەدرێت چاودێری پرۆسەی هەڵبژاردنەکە بکەن، ئەمە لە کاتێکدا بەپێی بڕیاری دادگا فیدراڵی دەبێت پرۆسەکە لە ژێر چاودێری میدیا و رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و چاودێری لایەنەکاندا بەڕێوەبچێت. 



PM:09:09:08/07/2018