لە سلێمانی جیاکردنەوەی دەستی دەنگەکان بە بێ میدیاکاران بەڕێوەدەچێت

کەمێک پێش ئێستا پرۆسەی جیاکردنەوەی دەستی دەنگەکان لە پارێزگای سلێمانی بۆ نزیکەی ٢٣٠ سندوق  دەستیپێکرد و رێگریش لە میدیاکاران دەکرێت کە رومای پرۆسەکە بکەن.

پەیامنێری سپی رایگەیاند، پرۆسەکە لە ساحەی ئاشتی لە گەڕەکی رزگای سلێمانی دەستیپێکردووە، بەڵام رێگە نادرێت رۆژنامەنووسانو  میدیاکاران کەلوپەلی رۆژنامەوانی وەک کامێراو کاغەز و قەڵەم بەرنە ساحەکەوەو تەنیا رێگە بە خۆیان دەدەن لە ژونەرەوە دانیش، کە ئەمەش نیگەرانی میدیاکارانی لێکەوتوەتەوە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست سپی کەوتووە، ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆی ٣٢٠٠ سندوق تەنها جیاکردنەوەی دەستی بۆ نزیکی ٢٣٠ سندوق ئەنجام دەدرێت، لەو ژمارەیەش ١٨٨ سندوقی دەنگدانی گشتییە، جگە لەو سندوقانە لەنێوان ٣٥ سندوق تا ٤٠ سندوقی ئەو جۆرە سندوقانەیە کە بە " نازحین " ناسراون.

بەپێی ئەو زانیاریانە کۆمسیۆن ژمارەیەک کارمەندی کوردی کۆمسیۆنی پارێزگای کەرکوک کە ٣٢ کارمەندن هێنراون بۆ بەشداریکردن لە جیاکردنەوەی دەنگەکان، لەگەڵ ژمارەیەک کارمەندی کۆمسیۆنی سلێمانی و ژمارەیەک کارمەندی دادگای سلێمانیش بەشداری جیاکردنەوەکە دەکەن.

سپی زانیوویەتی ک هەوڵێک هەیە کە رێگا بە میدیاکان نەدرێت چاودێری پرۆسەی هەڵبژاردنەکە بکەن، ئەمە لە کاتێکدا بەپێی بڕیاری دادگا فیدراڵی دەبێت پرۆسەکە لە ژێر چاودێری میدیا و رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و چاودێری لایەنەکاندا بەڕێوەبچێت. 




AM:09:41:09/07/2018