رۆناڵدۆ هەموو شتێکی لەسەر چوونی لە ریاڵ مەدرید وت



ئێوارەی ئەمرۆ یانەی ریاڵ مەدرید بەرەسمی چوونی رۆناڵدۆی بۆ یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵیا راگەیاندو رۆناڵدۆش بەیاننامەیەکی رەسمی بڵاوکردۆتەوەو هەموو شتێکی ئاشکراکردووە.
رۆناڵدۆ دەڵێت ئەو ماوەیەی من لە ریاڵ مەدرید و شاری مەدرید بووم خۆشترین کاتەکانم بەڕێکردووە لە ژیانمداو تەنها هەستێکی خۆشەویستیم هەیە بۆ ئەم یانەیەو هاندەرانی شاری مەدرید و سوپاسی ئەو خۆشەویستیە دەکەم کە بە منتان بەخشیووە.
دەشڵێت بە باشم زانی  قۆناغێکی نوێ لە ژیانم تاقیبکەمەوەو تەنهاش ئەمە هۆکار بووە بۆ چونم لە ریاڵ مەدرید، من بە یانەکەم وت رێکەم بدەن بڕۆم ئەوانیش قبوڵیان کرد هیوادارم هاندەران لە من تێبگەن.
لە کۆتایدا دەڵێت ٩ ساڵی نمونەیم بەڕێکردووە چەندین نازناوم تێدا بردۆتەوەو تیپێکی زۆرباشمان هەبووە لە یاریگاداو لە ناو ژوری جلگۆرینداو توانیمان سێ ساڵی لەسەر یەک نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکان ببەینەوەو لە ماوەی ٥ ساڵدا ٤ جار بووین بە پاڵەوان.
لەکۆتایدا دەڵێت سوپاستان دەکەم سوپاس بۆ تۆپی پێی ئیسپانیاو یاریگای بێرنابیۆ و یانەی ریاڵ مەدرید، هەمیشە ئەمانە لە دڵی مندا دەمێنێتەوە.



PM:07:49:10/07/2018