سپی زانیاری ورد لەسەر ئەنجامەکانی دەنگدان دوای ژماردنەوەی دەستی ئاشکرا دەکات

بە گوێرەی ئەو ئەنجامانەی دەست سپی کەوتوون بە نزیکەیی ئەنجامی جیاکراوەی دەستی دەنگەکان لە سلێمانی گۆڕانی بەرچاوی بەدوای خۆیدا هێناوە و گۆڕان لە پارێزگای سلێمانی یەکەمە.

بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست سپی کەوتووە لە دوای جیاکردنەوەی دەستی دەنگەکان، بزووتنەوەی گۆڕان بووەتە هێزی یەکەم لە پارێزگای سلێمانی و یەکێتی نیشتیمانی کوردستانیش دووەمە.

لە پلەی سێیەمیشدا نەوەی نوێ دێت کە هێزێکی نوێیە لە هەرێمی کوردستان و پارتی لە پلەی چوارەمدا دێت و لە پلەی پێنجەم و شەشەمیشدا کۆمەڵ و یەکگرتوو دێن و هاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەریش لە پلەی حەوتەمدایە.



PM:09:59:11/07/2018