هەولێر...دەست بەسەر ئەم جۆرە ئۆتۆمبێلانەدا دەگیرێت

 قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر، هاتوچۆی هەولێر ڕادەسپێرێت بەمەبەستی دەستبەسەرداگرتنی هەر ئۆتۆمبێلانەی کە ساردکەرەوە و خواردەمەنی و شیرینی و خواردەمەنیە گازیەکان هەڵدەگرن، ئەوەش لە پێناو سەلەمەتی تەندروستی گیانی هاوڵاتیان.

 لە نوسراوێکدا کە واژۆی نەبەر عەبدول حەمید، قایمقامی قەزای ناوەندنی هەولێری لەسەرە و وێنەیەکی دەست "سپی کەوتووە، تیایدا  هاتووە لەبەر بەرژەوەندی گشتی و بۆ پاراستنی تەندروستی و سەلامەتی گیانی هاوڵاتیان ئاگاداری سەرجەم بەشەکانی هاتوچۆی قەزا و ناحیەکان و بەشی رۆژئاوا و رۆژهەڵاتی هاتوچۆی هەولێر گشت مەفرەزەکانی دەکەینەوە، بەمەبەستی نەهێشتنی دیاردەی گواستنەوەی خواردن و خۆراکە پاقلەمەنییەکان و گازیەکان و بەروبوومی ئاژەڵ رێگری بکەن لە گواستنەوەیان.

ئەوەشی ڕاگەیاندووە "هەر ئۆتۆمبێلێک ئەو جۆرە شمەکانەی هەڵگرتبوو، رێنمایەکانی جێبەجێنەکردبوو دەستی بەسەردا بگرن".

قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر ئاماژە بەوەشدەکات، دەست بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلانەدا دەگیرێن کە کێک و بسکویت و ئازوقە و خۆراک و پاقلەمەنیەکان تێدایە و دواتر ڕەوانەی قایمقامیەتی هەولێری بکەن بۆ لێپرسینەوەی یاسایی".






PM:05:18:12/07/2018