ژماردنه‌وه‌ى ده‌ستیى ده‌نگه‌كان، بۆ دووه‌م رۆژ له پارێزگاى هه‌ولێر به‌رده‌وامه و دواى كۆتایى هاتنى پرۆسه‌كه‌ش، تیمى كۆمسیۆن دەچنە دهۆك و دەست بە جیاکردنەوەی سندوقه‌کانی ئەو پارێزگایەش دەکەن، کە سکاڵایان لەسەرە.
دوێنێ پێنجشەممە پرۆسەی جیاکردنەوەی دەستی دەنگەکان بۆ ٩٤ سندوق لە هەولێر کرا و پرۆسەکە لەلایەن دوو دادوەر و ٣٠ فەرمانبەری کۆمسیۆنەوە بەڕێوە دەچێت.
هەروەها ڕۆژی ٩ی ئەم مانگەش ژماردنەوەی دەستی دەنگەکان لە پارێزگای سلێمانی دەستیپێکرد و ماوەی دوو ڕۆژی خایاند.
جێی ئاماژەیە لەکاتی پرۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکانی سلێمانی و هەولێر، هەریەک لە (هاوپه‌یمانى، گۆڕان، كۆمه‌ڵ، یه‌كگرتوو) بایكۆتى پرۆسه‌كه‌یان كرد و پێیان وایه جیاكردنه‌وه‌ى ته‌نها ئه‌و سندوقانه كه سكاڵایان له‌سه‌ره بۆ په‌رده‌پۆشكردنى ساخته‌كارییه‌کان و داوایان كرد به‌پێى یاسا هه‌موو سندوقه‌كان به ده‌ست هەژماربکرێنەوە.