باوەڕناکەیت ئەم جۆرە میوانە دەبنە هۆی زیادبوونی کێشی لەش

کاتێک بیر لە دابەزاندنی کێش دەکەیتەوە، راستەوخۆ بیرت بۆ لای میوەکان دەچێت کە بیانکەیتە خواردنی سەرەکی، بەڵام ئایا زانیوتە هەندێک جۆری میوە رێژەی شەکرو کالۆری تیایاندازۆرەو لەبری دابەزاندن، کێشت زیاد دەکات.

ئەو میوانەی کێشی لەش زیاد دەکەن بریتین لە:

- مۆز: ڕاستە پێکهاتەی خۆراکی زۆر بەسودی تێدایە بەڵام هەر مۆزێک نزیکەی 115  کالۆری تێدایە.

- ترێ: بڕێکی زۆر کالۆری تێدایەو دەبێتە هۆی زیادبوونی کێش.

- مانگۆ: یەکێکە لەو میوانەی دەوڵەمەندە بە کالۆری، بۆیە پێویستە بە ڕێژەی زۆر کەم بیخۆیت.

- ئەڤۆکادۆ: هەرچەند چەوری بەسودی تێدایە، بەڵام بە کالۆریە زۆرەکەی ناسراوە کە ٢٢٧ یەکەی تێدایە و لەکاتی خواردنی کێشی لەش زیاد دەکات، باشتر وایە بە ڕێژەی زۆر کەم بخورێت.

- میوە وشککراوەکان: تەنانەت ئەگەر بڕێکی کەمیشی لێ بخۆیت کالۆرییەکی زۆری تێدایە، چونکە هیچ شلە و ڕیشاڵێکی تێدا نیە و یارمەتی کەمکردنەوەی کێش نادات.

- خورما: ڕێژەیەکی زۆر کالۆری تێدایە و ئارەزووی خواردن زیاد دەکات و بەمەش کێشی لەش زیاد دەکات.

-قەیسی: 
یەکێکە لە خواردنە قورسەکان و گەدە هیلاک دەکات


لەبری ئەو میوانەی سەرەوە باشترین میوەکان بۆ دابەزاندنی کێش بریتین لە:

سندی بەهۆی تایبەت مەندی سوتاندنی کالۆری بەباشترین خۆراک بۆ دابەزاندنی کێش دادەنرێت

سێو یەکێکە لەباشترین خۆراکەکان بۆ ئەوکەسانەی دەیانەوێت لەش و لارێکی ڕێکیان هەبێت، ڕێژەیەکی یەکجار کەم کالۆریان تێدایە و لە ١٠٠ یەکە تێپەڕناکات، ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵەکان و دژەئۆکسانەکانی تێدایە .

- شوتی: شوتی یەکێکە لەو میوانەی ڕێژەیەکی زۆر مادەی ڕیشاڵی و ئاویان تێدایە و یارمەتیدەرە بۆ دابەزاندنی کێش

-شیلک: بڕێکی یەکجار زۆر پێکهاتە خۆراکیە سودبەخشەکانی تێدایە و بەیەکێک لە باشترین میوەکان دادەنرێت، بە دەوڵەمەندی بە ڤیتامین C و ئاو و بڕی کەمی شەکر ناسراوە .





AM:11:16:13/07/2018