هێڵی ئینتەرنێت لەم شارەی کوردستان ڕادەگیرێت

کەناڵی ئێن ئاڕ تی بڵاویکردەوەبەهۆی مەترسی سەرهەڵدانی خۆپیشاندان هێڵی ئینتەرنێت لە کەرکوک ڕاگیراوە.


لە کاتژمێر ٢ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆوە سەرجەم هێڵەکانی ئینتەرنێت لە شاری کەرکوک ڕاگیراون.


کەناڵی ئێن ئاڕ تی بڵااویکردووەتەوە، پۆلیس و هێزە ئەمنییەکانی کەرکوک خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ناڕەزایەتییەکان و هەر جۆرە ڕووداوێکی نەخوازراو.


ئەوەش لەکاتێکدایە بەهۆی خۆپیشاندانەکانی شارەکانی باشوری عێراق، سەرلەبەیانى ئەمڕۆ ئینتەرنێتی شاری بەغدا بۆ ماوەیەک ڕاگیرابوو، پێشتریش لە بەسرە ئینتەرنێت ڕاگیرابوو.



PM:05:13:14/07/2018