چالاکوانێکی سیاسی رۆژهەلآتی کورد تیرۆر کرا

چالاکوانێکی سیاسی کورد کە خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانە و باوکی دوو بەندکراوە بە سزای لە سێدارەدان لە پێنجوێن تیرۆکرا.

 سەرچاوەیەک لەنێو ئۆپۆزسیۆنی رۆژهەڵاتی ئێران بە سپی راگەیاند، "ئەمشەو ئیقباڵ مورادی، چالاکوانی سیاسی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کە نزیکە لە حزبی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک)، لە پێنجوێن تیرۆرکراوە".

ئەو سەرچاوەیە وتیشی، "ئەو چالاکوانە باوکی
 بەندکراوێکی سیاسی کوردە، کە سزادراون بەلە سێدارەدان، بەڵام تا ئێستا سزاکەیان بەسەردا جێبەجێ نەکراوە".

بە وتەی سەرچاوەکە، "روداوی تیرۆرکردنەکە لە نزیکی پێنجوێن رویداوەو لە ئێستاشدا تەرمی ناوبراو لە پزیشکی دادی سلێمانییە".

ئێقباڵ مورادی چالاکوان و تێکۆشەری رۆژهەڵاتی کوردستان لە پێنجوێن تیرۆرکرا، مورادی هەموو گەنجی و ژیانی تەرخانکردبوو بۆ تێکۆشانی ئازادیی کوردستان و، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بوو، ئێقباڵ مورادی باوکی زانیار مورادی زیندانیی سیاسییە، کە لەلایەن حکومەتی ئێرانەوە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە.

ئێقباڵ مورادی پێشتریش لە هەوڵێکی تیرۆریستی رزگاری بوو بوو

شەوی ١٧ی جولای ٢٠١٨ لە پێنجوێن رفێنرا. کاتژمێر ١١ و ٣٠ خولەکی ئەو شەوە تەرمەکەی لە چەمی پێنجوێن دۆزرایەوە، کە شوێنەواری ٣ گولـلەی تیرۆریستانی پێوە بوو






AM:10:33:18/07/2018