فەرهاد پیرباڵ نوسەر و مامۆستای زانکۆ ڕاگەیاند "لە ئێستادا تەندروستیم باش نییە".
فەرهاد پیرباڵ نوسەر و ڕۆشنبیری ناسروای کورد بە ئێن ئاڕ تی وتووە "لە ماوەی ڕابردوودا لە زیندان تەندروستیم زۆر خراپ بووە، هەربۆیە ئێستاش تەندروستیم ناجێگیرە".
ڕاشیگەیاندووە "لەلایەن پۆلیسی هەولێرەوە بە هیچ جۆرێک ئەشکەنجە و ئازاری جەستەیی نەدراوم بەڵام بەهۆی ئەوەی لە زینداندا بووم تەندروستیم باش نەبووە".
باسی لەوەشکرد "لە سەرەتای دەستگیرکردنمدا لە ژوورێکی تاکەکەسی بووم و چەندجارێک داوای پزیشک و پارێزەرم کردووە بەڵام بەدەم داواکاریەکانمەوە نەهاتوون".
فەرھاد پیرباڵ، نوسەر و مامۆستای زانکۆ لە ساڵی ١٩٦١ لە ھەولێر لە دایکبووە، خاوەنی زیاتر لە ٧٠ کتێب و لێکۆڵینەوەیە لە بوارەکانی مێژوو و ئەدەب و سیاسیەتدا .