ژنێکی کورد خۆی هەڵدایە بەنداوێکەوەو خۆی خنکاند

پۆلیسی دهۆك رایگەیاند، لە پاریزگای دهۆک ژنێك خۆی هەڵداوەتە ناو بەنداوی دهۆكەوە و دەست بەجێ  گیانیلەدەستداوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی پۆلیسی پارێزگای دهۆك کە وێنەیەکی دەست "سپی"، کەوتووە تیایدا هاتووە، ئێوارەی دوێنێ چوارشەمە ژنێكی تەمەن ٤٧ ساڵ، خۆی هەڵداوەتە ناو بەنداوی دهۆك و دەستبەجێ گیانی لە دەستداوە.

ئەوەش هاتووە، کە ژنەکە نەخۆشی دەروونی هەبووە و نەیتوانیوە کۆنترۆڵی خۆی بکات، بۆیە بە ئۆتۆمبێلەکەی خۆیەوە چووەتەسەر بەنداوی دهۆك و خۆی فڕێداوەتە ناو ئاوەكەو خنکاوە.

ئامارەکان ئاشکرایدەکەن، لە سەرەتای ئەمساڵەوە ١٩٣ حاڵەتی کوشتن و خۆکوشتن لە هەردوو ڕەگەز لە باشوری كوردستان رویانداوە، كە زۆرینەیان ژنن، هەروەها لە ماوەی پێنج مانگی یەكەمی ئەمساڵیشدا ٢٢ ژن لە هەرێمی كوردستان كوژراون و ٣٢ ژنی دیكەش خۆیان كوشتووە.


PM:03:51:19/07/2018